ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ : ناوبژیوان هەوڵیدا تۆڵەی گۆڵی یەکەممان لێبکاتەوە !

 

یاریگا-یۆرگن کلۆپ پێی وایە ناوبژیوان هەوڵیداوە تۆڵە بۆ وێستهام بکاتەوە لە نیوەی دووهەم پاش ئەوەی گۆڵێکی ئۆفسایدی بۆ لیڤەرپوول هەژمارکرد لە نیوەی یەکەم.

کلۆپ سەبارەت بە یارییەکەی لیڤەرپوول و وێستهام و وە ناوبژیوان وتی “یارییەکی زەحمەت بوو بە تایبەت لە کاتی لێدانە وەستاوەکان دا، بەڵام کاتێک ئێمە مەشقمان کرد بۆ ئەو یارییە سێ یاریزانی دیکە بەشداربوون کەبەهۆی پێکان لە یارییەکە ئامادە نەبوون. ناوبژیوان لە نیوەی یەکەم ئاستی زۆر خراپ بوو، گۆڵەکەی ئێمە بە روونی دیار بوو ئۆفساید بوو، وادیاربوو لە نیوەی دووهەم لەوە تێگەیشت بوو کە گۆڵێکی ئۆفسایدی بۆ ئێمە هەژمارکردووە. لە زۆر کات دا لە دیمەنە گوماناوییەکان هەمیشە لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیاری دەدا”.

لیڤەرپوول و وێستهام بە گۆڵێک بەرامبەربوون، لەو یارییەی ریدز جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مان ستی بۆ تەنها سێ خاڵ کەمبووەوە.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close