فەرەنساگرنگترین

حاتەم بن عەرفە پاریس دەداتە دادگا

 

یاریگا-

حاتەم بن عەرفە یاریزانی پێشووی پاریس سان جێرمان، ئەو یانەیە دەداتە دادگا پاش سڕکردنی لەلایەن یانە فەڕەنسییەکەوە بۆ ١٥ مانگ.

ژان ژاکویس پارێزەری حاتەم هەواڵەکەی راگەیاند و ئاشکراشی کرد داوای هەشت ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو دەکەن.

بەگوێرەی پارێزەرەکە ، ناوبراو تەنیا لەسەر قسەیەک کە بە ناسڕ خلێفی وتووە و سەرۆکەکە پێی توڕەبووە، بۆ ماوەی ١٥ لە یاریکردن سڕکرا و رێگەشی پێنەدراوە یانەکە جێبهێڵێت.

ژان ژاکویس وتی “بەشێکی گرنگی گرێبەستەکەی لەسەر ئاست و توانستی بوو لەنێو یاریگا بەڵام رێگەی پێنەدرا بەڵێنەکەی بەسەرببات لەرێگەی دوورخستنەوەی،حاتەم پێی وایە ئەو یانەیە زۆر ئازاریان داوە و بەهۆی زۆری ماوەی دوورکەوتنەوەکەی و سڕکردنی بۆ ١٥ مانگ پاش ئەوە هیچ یانەیەکی گەورە نەیکڕی”.

کورتەی رووداوەکەی نێوان حاتەم و خلێفی بەم جۆرە بووە: لە مانگی سێی ساڵی ٢٠١٧دا، دوای یەکێک لە یارییەکان ناسڕ خلێفی سەردانی مەشقەکانی کردووە، هەموو یاریزانەکان چوون سڵاوی لێبکەن، کاتێکیش حاتەم چووەتە بەردەمی پێی وتووە خۆشحاڵم کە قسەت لەگەڵ دەکەم چونکە چەند جارێک نامەم بۆ سەرۆکی یانەکە ناردووە وەڵامی نەبووە، ئەوەش بەس بووە بۆ ئەوەی ئەمیرە قەتەڕییەکە بڕیاری راگرتنی بدات.

کۆتا یاری ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لە ئەپریلی ٢٠١٧دا بوو، بارودۆخی بەو جۆرە مایەوە تاوەکو مانگی نۆی ساڵی رابردوو روویکردە یانەی رینیس.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close