ئیسپانیا

فەرمی: ئێلچی وەك یەكەم یانەی خولی ئیسپانیا لەم وەرزەدا دابەزی

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئێلچی ئیسپانی وەك یەكەم یانەی خولی ئیسپانیا لەم وەرزەدا دابەزیە خولی پلە یەكەكانی ئیسپانیا.

شەوی رابردوو ئەلمیریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێلچی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

بەو دۆڕانەش بە شێوەیەكی فەرمی ئێلچی دابەزی بۆ خولی پلە یەكی ئیسپانیا دوای ئەوەی دڵنیا كرایەوە تا كۆتایی وەرز لە ریزبەندی كۆتایی خولەكەدا دەبێت ئەگەر سەرجەم یاریەكانیش ماویەتی بیباتەوە.

ئێڵچی بە كۆكردنەوەی تەنیا 16 خاڵ لە ریزبەندی بیستەمی خولەكەدا دێت.

هەروەها كێبڕكێی نێوان یانەكانی خیتافی ، ئیسپانیۆل و ڤالینسیا و ڤایادۆلید و كادێز بەردەوامە بۆ ئەوەی مانەوە لە لالیگا بۆ وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button