ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد ئەستێرەیەکی لێیستەری دەوێت

یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد دەیەوێت دۆخە خراپەکەی لێیستەر سیتی بقۆزێتەوە و ئەستێرەی یەکەمیان لە هاوینی ئەمساڵدا بگوازێتەوە.

پێشتر شەیتانە سوورەکان هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دا و سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام بەگوێرەی مێترۆ، مانچێستەر لە هاویندا سەرلەنوێ لە دەرگای لێیستەر سیتی دەدات بۆ جەیمس مادیسن.

مادیسن تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و بەنیاز نیە تازەی بکاتەوە، هەربۆیە لێیستەر ناچارە لە هاویندا بیفرۆشێت. هاوکات نیوکاسڵ یونایدتیش لە هەوڵدایە بۆ ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر لێیستەر داببەزێت بۆ پلە یەک ئەوا چاوەڕواندەکرێت نرخی ٤٥ ملیۆن پاوەند بێت و ئەگەریش بتوانێت لە خولەکەدا بمێنێتەوە نرخی لە دەورووبەری ٦٠ ملیۆن دەبێت.

جەیمس دەتوانێت لە هێڵی ناوەڕاست و باڵەکان یاری بکات، سەرەڕای خراپی ئاستی یانەکەی لەم وەرزەدا توانیوییەتی ٩ گۆڵ تۆماربکات و ٧ی دیکەش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button