ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ترسی لە رۆشتنی دێمبڵی هەیە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دواین پێشهاتەكانیان سەبارەت بە  نوێكردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبڵی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی دێمبڵی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد بارسێلۆنا لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ موسا سیسۆكۆ بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبڵی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەستپێكردنی دانوستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكەی نزیك بارسێلۆنا، یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەكەیدا بڕی هەڵوەشاندنەوەكەی لابدات كە بڕەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و لە هاوینی داهاتوودا بڕەكەی دەبێتە 50 ملیۆن.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە هەر یانەیەك لە هاویندا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دێمبوز بدات كە دەبێتە 50 ملیۆن ئەوا 25 ملیۆنی بۆ یاریزانەكە دەبێت.

لە كۆتایشدا مۆندۆ ئەوەشی خستووەتە روو، هەردوو لا دەیانەوێت بەیەكەوە بەردەوام بن و دێمبڵی بیر لە پارە ناكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button