ئینگلتەرا

پۆچێتینۆ لە تۆتنهام نیگەرانە

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، لە تۆتنهام نیگەرانە، چونکە تاوەکو ئێستا پەیوەندییان پێوە نەکردووە.

لە دوای دوورخستنەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی، لە پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام، زۆر باس لە گەڕانەوەی پۆچێتینۆ بۆ لەندەن کرا، بەڵام سپێرز کریستیان ستێلینی لە شوێنی کۆنتی دانا، کەچی لە دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ بە ئەنجامی 6-1، ستێلینی لە پۆستەکە دووخرایەوە و ئێستا ریان مەیسن، پۆستەکەی پڕکردووەتەوە.

پۆچێتینۆ لە ساڵی 2019 تۆتنهامی جێهێشت و پێدەچێت چاوی لە گەڕانەوە بوبێت بۆ سپێرز. ئالان برازیل، هاوڕێ پۆچێتینۆ و شیکەرەوەی وەرزشی بە تۆک سپۆرت راگەیاندووە

پۆچێتینۆ زۆر نیگەرانە لەوەی سپێرز هیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردووە، هەرچەندە راهێنەری ئێستای تۆتنهام کەسێکی باشە، بەڵام پۆچێتینۆ نیگەرانە.

لە دوای نەمانی بژاردەی سپێرز، ئێستا پۆچێتینۆ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی، کە ئێستا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، راهێنەرێکی بە ئەزموون بگوازنەوە ستامفۆرد بریج.

تۆتنهام سبەی لە ئانفیڵدڕۆد دەبێتە میوانی لیڤەرپوول.

بابەتی زیاتر

Back to top button