بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی و پاریس سانجێرمان لەیەکتر جیادەبنەوە

یاریگا –

رۆژنامەی لۆ پاریزیان هۆکاری قەیرانەکانی نێوان پاریس سانجێرمان و نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئاشکرا دەکات.

گرێبەستی لیۆ مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ سانجێرمان بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستاش رێککەوتن لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ سانجێرمان گەیشتووەتە رێگەیەکی داخراو، چونکە خۆرخێ مێسی، باوک و بریکاری کارەکانی، داوای لە یانە فەرەنسییەکە کردووە، مووچەی لیۆ زیاد بکرێت، بە تایبەت دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2022، ئەمەش گفتوگۆکانی راگرتووە.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان لە زاری بەرپرسێکی یانە پاریسییەکە بڵاویکردووەتەوە، پاریس خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بەبێ مێسی ئامادە کردووە، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە، مووچەی لیۆ مێسی بەرز بکاتەوە.

ئێستا یانە پاریسییەکە بە دوای شوێنگرەوەی کریستۆف گاڵتیێ دەگەڕێت و چاوەڕێی پلانە وەرزشییەکەیەی دەکات. ئینجا بڕیاری کۆتایی لەبارەی لیۆ مێسی دەدەن.

جیا لەم بابەتە، لیۆ مێسی لە چەند رۆژی رابردوودا لە بارسێلۆنا بیندراوە و خوانێکی لەگەڵ سێرجیو بوسکێتس و خۆردی ئالبا خواردووە. هەروەها باس لە بینینی پیپێ کۆستا، سەرۆکی پێشووی نووسینگەی خزمەتگوزارییەکانی یاریزانانی بارسێلۆناش دەکرێت.

جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت روونیکردووەتەوە، کارگێڕی بارسێلۆنا ئاگاداری کۆبوونەوەی مێسی لەگەڵ ئالبا و بوسکێتس بوون.

ئێستا بارسێلۆنا بە ئاشکرا کار بۆ گەڕاندنەوەی مێسی دەکات، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت دەرچەیەکی یاسایی و دارایی بۆ گەڕاندنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button