ئینگلتەرا

زاها بووەتە ئامانجی چەندین یانە

یاریگا

یانە جیاوازەکانی ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا چاودێری بارودۆخی ویلفرێد زاها هێرشبەری فەرەنسی یانەی کریستال پاڵاسیئینگلیزی دەکەن.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەکانی بایرن میونشن، ئارسناڵ، چێڵسی و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ویلفریدزاها، هێرشبەری 30 ساڵانی یانەی کریستاڵ پاڵاس دەدەن.

گرێبەستی هێرشبەرە کۆتدیڤواریەکە ئەم هاوینە کۆتایی دێت و هەموو ئەو یانانەی سەرەوە ئارەزووی گواستنەوەی بە خۆڕایی دەکەن.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویشی کردووەتەوە، یانەکانی وەک ڕۆما و مارسیلیاش ویلفرێد زاهایان خستۆتە نێو ئامانجەکانیگواستنەوەیان. هەروەها یانەکەشی پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە، بەڵام زاها دەیەوێت ئەزمونێکی دیکە تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button