ئیسپانیا

لاپۆرت دەیەوێت یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات

یاریگا

ئێمریک لاپۆرت بەرگریکاری ئیسپانی لە دەرگای دەرچوون لە مانچستەر سیتی نزیک دەبێتەوە و یانە ئینگلیزییەکەش ئارەزووی مانەوەی ناکات.
رۆژنامەی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی مان سیتی، لە مەرجەکانی لەم تیپە ڕازی نییە و هەست دەکات ژیانی یاریکردنی لە تۆپی پێی ئینگلتەرا کۆتایی هاتووە. لاپۆرتی تەنها لە 23%ی یارییەکانی ئەم وەرزەدا یاریزانی سەرەکی تیپەکەی پیپ گواردیۆلا بووە،  هۆکاری سەرەکی بیرکردنەوەی یانەکەیەتی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرگریکارە ئیسپانییەکە زۆر حەزی لە یاریکردنە لە ریزەکانی بارسێلۆنا و بۆ پەیوەندیکردن بەم تیپە ئامادەیە مووچەیەکی زۆر کەم وەربگرێت بە بەراورد بەو مووچەیەی لە سیتی وەریدەگرت.
لە راپۆرتەکەی رێلێڤۆدا هاتووە  بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی زۆر ئارەزووی مانەوەی لاپۆرتی ناکەن و دەتوانن لەم هاوینە یان ساڵی داهاتوو بیفرۆشن، پێش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە تا ساڵی 2025 کارا دەبێت. بەهای بەرگریکاری ئیسپانییەکە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button