بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی دەدات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی هێرشبەری ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دەدات.

كۆلۆ موانی 24 ساڵان گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتراخت فرانكفۆرت لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رادیۆی مۆنتی كارلۆ  ئیدارەی وەرزشی پاریس سان جێرمان دەیەوێت هێڵی ناوەندی هێرشبەەی بەهێز بكات و بۆ ئەو ەش هەریەك لە كۆلۆ موانی و ڤیكتۆر ئۆسیمین لە پێشینەی كارەكانی لویس كامبۆس بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەیە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرپرسانی پاریس پەیوەندی سەرەتاییان لەگەڵ یاریزانەكەدا ئەنجامداوە بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چەندین یانەی زلهێزی دیكە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی دەدەن لە نێویاندا مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی.

لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیدا كۆلۆ موانی 13 گۆڵی كردووە و 10 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button