ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتێ كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و رۆخی بلانكۆسیش بە 60 خاڵ لە پلەی سێیەم.

بۆ ئەو یاریە بارسێلۆنا تواناكانی هەریەك لە پێدری گۆنزالێز و فرانكی دی یۆنگی بۆ گەڕاوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی ، ئەلۆنسۆ ، ئاراوخۆ ، باڵدی

هێڵی ناوەند: پێدری ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ، گاڤی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button