ئه‌مریکافه‌ره‌نسا

نێیمار بۆ دووهەم جار دەبێت بە باوک

نێیمار داسیلڤا رایگەیاند خۆشەویستەکەی دوو گیانە و چاوەڕێی منداڵ دەکەن.

ئەستێرەکەی پاریس و بەڕازیل بۆ دووهەم جار دەبێت بە باوک و ئەمجارەیان لە برونا بیانکاردی ٢٨ ساڵانیەتی کە ئینفلوونسەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە.

ناوبراو خاوەنی کوڕێکی ١٢ ساڵانە بە ناوی داڤی لوکا لە خۆشەویستەکەی پێشووی کاڕۆلینا دانتاس. ئەمجارەیان بۆ هەواڵی دوو گیانییەکەی برونا بە کۆمەڵێک وێنەی سەرنج راکێش هەواڵەکەیان بە جیهان راگەیاند.

نێیمار لە ئێستادا لە پشوودایە و چاوەڕێی چاک بوونەوەیە لەو پێکانەی لە مانگی دوو دا تووشی هات و رەنگە تا کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button