ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

كیلیان ئێمباپێ ریكۆردێكی دیكەی پاریس ـی كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی دیكەی یانەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لانسی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 31 و ڤیتینیا لە خولەكی 37 و لیۆنێل مێسی لە خولەكی 40 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی لانس لەلایەن فرانكۆڤسكی لە خولەكی 60 تۆمار كرا.

بە كردنی ئەو گۆڵە ئێمباپێ كۆی ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی فەڕەنسیدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ 139 گۆڵ بەرزكردەوە و ژمارەكەی ئیدینسۆن كاڤانی شكاند كە خاوەنی 138 گۆڵ بوو، هەروەها لە پلەی سێیەم زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دێت بە 113 گۆڵ.

هەروەها كیلیان یەكەم یاریزانە لە خولی فەڕەنسیدا بتوانێت 4 وەرز لە دوای یەك 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات لە دوای پاولێتا كە لە ساڵەكانی 2000-2006 تۆماریكردووە.

ئێمباپێ لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا لە 27 یاری توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button