ئیسپانیاگرنگترین

بەرپرسێکی یانەکە ئانچێلۆتی نیگەران دەکات

یاریگا –

قسەکانی ئیمیلیۆ بوتراگێنۆی بەرێوبەری وەرزشی ریال مەدرید کارلۆ ئانچێلۆتی نیگەران دەکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی هێشتا ساڵێکی دیکەی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ماوە، سەرەڕای هەبوونی دەنگۆی بوونی بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل هەمیشە جەختی لە مانەوە کردووە لە یانەکەی تا کۆتایی گرێبەستەکەی.

کارلۆ خوازیارە تا هاوینی ساڵی 2024 وەک راهێنەری یانەکە بەردەوامبێت، تەنیا لە حاڵەتی دوورخرانەوەی لە لایەن ئیدارەی یانەکە ئامادەیە مەدرید جێبهێڵێت.

پاش سەرکەوتنە مەزنەکەی ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی رابردوو بوتراگێنۆ جەختی لەوە کردەوە، کە دەیانەوێت کارلۆ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت، بەڵام پاش یارییەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر چێڵسی رەتیکردەوە گرێنتی داهاتووی ناوبراو بکات.

بوتراگێنۆ لەو بارەیەوە گوتی:

کارێکی لۆژیکییە ئەگەر لە کۆتایی وەرزەکە باس لە داهاتووی یەکتر بکەین، ئانچێلۆتی سەرجەم ناسناوەکانی بەدەستهێناوە، دەزانێت چۆن سەرکردایەتی تیپ بکات، کارکردن لەگەڵیدا شانازییە بۆمان

رادیۆی کادینا سێر پێیوایە ئەگەر سەرۆکی یانەکە فلۆرێنتینۆ پێرێز نیازی درێژکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی هەبوایە ئەوە لە رێگەی بوتراگێنۆ پەیامی خۆی دەنارد.

بەڵام بەگوێرەی وەڵامەکانی ناوبراو پێرێز هێشتا دڵنیا نییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبن و بەپێی دەستکەوتەکان بریار لەسەر چارەنووسی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button