ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بیر لە سزادانی ڤالڤێردی دەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە سزای ڤالڤێردی بدات بەهۆی ئەوەی پێشێلی یاساکانی یانەکەی کردووە.

شەممەی رابردوو پاش تەواو بوونی یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیایال لە میانی یارییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا، ڤالڤێردی لە دەرەوەی یاریگا بۆکسێکی لە ئالێکس باینا دا.

خودی یانەی ڤیاریال تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی لە دژی ڤالڤێردی تۆمار نەکردووە، بەڵام ئالێکس سکاڵای لە دژی یاریزانەکەی مێرێنگی تۆمار کردووە.

پێگەی کادیناسێر بڵاویکردووەتەوە، کە پاش یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکە لە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دۆسیەکە دەچێتە لیژنەی تەمبێکاری ئەنجومەنی لالیگا.

پێگەکە پێشبینی دەکات سزای 2 تا 4 یاری راگیران رووبەڕووی ئەستێرەکەی یانەی شاهانە ببێتەوە.

هەر بەپێی هەمان پێگە یانەکە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان دەکات، دواتر سزای خۆی بەسەر یاریزانەکەی دەسەپێنێت بەهۆی ئەوەی هەڵسوکەوتەکەی پێچەوانەی یاساکانی یانەکە بووە، سزاکەش لەڕووی دارایی دەبێت.

کادیناسێر ئامەژەی بەوەیش کردووە ڤالڤێردی بەبێ هیچ مشتومڕێک سزاکەی ریال قبووڵ دەکات، چوونکە دانی بە هەڵەکەی خۆی ناوە، دەزانێت کارێکی درووستی نەکردووە.

سزاکەی ڤالڤێردی تەنیا لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەکان دەبێت، بەمەش زیانێکی زۆر بە یانەکەی ناگات، چوونکە یانەکە بەڕێژەیەکی زۆر لە لالیگا بێهیوا بووە و لە جامی شایش گەیشتووەتە یاری کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button