ئه‌وروپائیسپانیا

سکاڵا لە دژی ڤالڤێردی تۆمار دەکرێت

یاریگا

ئالێکس باینا یاریزانی یانەی ڤیاریال سکاڵا لە دژی فێدێ ڤالڤێردی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تۆمار دەکات.

ماڵپەری Onda cero ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای لێدانی یاریزانەکەی ژێر دەریاییەکان لەلایەن یاریزانەکەی مێرنگی، ئەو یاریزانە لەلیژنەی تەمبێکاری ئەنجومەنی لالیگا سکاڵای لە دژی یاریزانەکەی مێرنگی تۆمار کردووە. چاوەڕێش دەکرێت پۆلیسی مەدرید بێتە ناوبانەتەکە و هەردوو یاریزان بانگهێشت بکات.

باینا پێشتر دوای روداوەکە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رەتیکردەوە هیچ سوکایەتیەکی بە ڤالڤێردی کردبێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هیچ سزایەکی وەرزشی چاوەڕێ ڤالڤێردی ناکات، لەبەر ئەوەی کێشەکە لە دەرەوەی یاریگا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button