ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

یەکەم کاردانەوەی ڤالڤێردی دوای شەڕەکەی لەگەڵ باینا

یاریگا –

یەکەم کاردانەوەی ڤالڤێردی دوای تێهەڵدانکردنی یاریزانی یانەی ڤیاریال ئالێکس باینا.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو پاش کۆتایی هاتنی یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیاریال، ڤالڤێردی لە دەرەوەی یاریگا هێرشی کردە سەر ئالێکس باینا، بە هۆکاری ئەوەی گوایە ئەو یاریزانە سوکایەتی بە منداڵە تازە لەدایکبووە مردووەکەی ڤالڤێردی کردووە.

هەر دوێنێش بڵاوکرایەوە، کە ئەو یاریزانە لە لیژنەی تەمبێکاری ئەنجومەنی لالیگا سکاڵای لە دژی یاریزانەکەی مێرێنگی تۆمار کردووە.

لە نوێترین دەرکەوتنی یاریزانەکەی ریال لەکاتی چوونی بۆ مەشقەکان ئامادە نەبوو لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات، بۆ ماوەی زیاتر لە 10 خولەک بە ئۆتۆمبێلەکەی وەستا، واژۆی بۆ هەوادارانی کرد و هیچ قسەیەکی لەسەر رووداوەکە نەکرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت ڤالڤێردی شانازی بەو کارەی ناکات، رۆژی دواتر بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیوە و گوتوویەتی “من بەو شێوەیە نیم”.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی مارکا لە کەمپی مەشقەکانی یانەکە دەستی کەوتووە، یاریزانی ناوبراو بە دەگمەن تووشی کێشە بووە لەگەڵ یاریزانان و ناوبژیوانان، بەڵام بەهۆی لەدەستدانی منداڵەکەی دۆخی دەروونی خراپ بووە، قسەکانی بایناش زۆر تووڕەی کردووە.

لەلای خۆیەوە ئالێکس رەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک سوکایەتی بە ڤالڤێردی کردبێت، یاریزانەکەی ریال مەدرییش تا ئێستا بە ئاشکرا باسی ئەو بابەتەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button