ئیسپانیاگرنگترین

کودەتا دەستیپێکرد؛ ئەستێرەکانی ریال مەدرید داوای دەکردنی سەرکردەکەیان دەکەن

ناوماڵی ریال مەدرید بەتەواوی تێکدەچێت..

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ ڤالڤێردی، کاپتنی ریال مەدرید رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە و هاوڕێکانی داوای دەرکردنی دەکەن.

رۆمان ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووتەوە، چەند یاریزانێکی گرنگی ریال مەدرید لە فێدێریکۆ ڤالڤێردی تووڕەن، داوایان لە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە لە مێرکاتۆی هاوینە دەستبەرداری ڤالڤێردی ببێت و پێیان وایە ئەو ئەستێرە ئوروگواییە کێشەی بۆ تیمەکە دروستکردووە.

رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی ڤالڤێردی ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە ریال مەدرید دەکات، ئاسان نییە یانەکە بیفرۆشێت و بابەتەکە زۆر ئاڵۆز و هەستیارە و چاوەڕوان ناکرێت ریال مەدرید وا بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.

کاپتنەکەی ریال مەدرید لەم وەرزە بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، لە سەرەتای وەرز لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ ناکۆکییەکی قووڵ لەنێوانیان دروست بوو، کار گەیشتە ئەوەی ڤالڤێردی بەیاننامەی فەرمی بڵاوکردەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ روونکردنەوەی بۆ هاندەران دا.

بەڵام دوای رۆیشتنی ئاڵۆنسۆ گرفتەکانی ڤالڤێردی کۆتاییان نەهات، هەفتەی رابردوو ئابڕووچونێکی گەورە لەناو ماڵی ریال مەدرید روویدا، ڤالڤێردی و چوامێنی بووە شەڕیان و ئەستێرە ئوروگواییەکە لەو شەڕەدا تووشی پێکان بوو، نەیتوانی بەشداریی یاریی کلاسیکۆ بکات.

هاوکات بەگوێرەی هەردوو رۆژنامەی ئاس و مارکا، ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە قۆڵبەستی کاپتنی لە ڤالڤێردی وەربگرێتەوە.

پێرێز کۆتایی بە نەریتێکی مێژوویی دەهێنێت؛ شۆڕش لە سیستەمی کاپتنیی ریال مەدرید

 

بابەتی زیاتر

Back to top button