ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیکاردی دەگەرێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتنی بگەڕێتەوە سێریا ئەی.

هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی گالاتسەڕای تورکی دەکات، لە کۆتایی ئەم وەرزەیش ماوەی خواستنەکەی کۆتایی دێت.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، کە یانە تورکییەکە ئامادەیە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بە پاریس بدات و گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی، بەڵام یانە فەڕەنسییەکە چاوی لە سەرو 15 ملیۆنە.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەریەکە لە یانەکانی لازیۆ، ئەیسی میلان، ڕۆما و ناپۆلی چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

خواستی خودی یاریزانەکەش گەڕانەوەیە بۆ یەکێک لە خولە گەورەکان، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەم هاوینە لە ڕێگەی یەکێک لەو چوار یانەیەوە جارێکی تر بگەڕێتەوە سێریا ئەی.

یاریزانە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ سانجێرمان، بەهۆی دابەزینی ئاستی نرخەکەی ئێستا گەیشتووەتە 18 ملیۆن یۆرۆ.

ئیکاردی لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، بۆیە یانە فەڕەنسییەکە چاوی لەوەیە لەم هاوینە بیفرۆشێت و بڕێک پارەی لە ڕێگەیەوە دەستبکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button