ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا شوێنپێی سەڵاح دەگرێتە بەر

یاریگا –

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی رۆما ئامارێکی بەرچاوی تۆمارکرد لەم وەرزەی سێریا ئەیدا.

رۆژی شەممەی رابردوو رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە تاکە گۆڵێکی دیبالا شکستی بە یانەی تۆرینۆ هێناو، بەم سەرکەوتنەش چوونە پلەی سێیەمی خولەکە.

هێرشبەرەکی رۆما لەم وەرزەی خولەکە لە 22 یاری بەشداری لە کردنی 18 گۆڵ کردووە، کە 11 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، کە دیبالا یەکەم یاریزانە لەدوای محەمەد سەڵاح لە وەرزی 2015/16 دەتوانێت لە وەرزێکی سێریا ئەی زیاتر لە 10 گۆڵ و زیاتر لە 5 ئەسیست بۆ رۆما بکات.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی یوڤێنتوسەوە رووی لە یانەی رۆما کرد، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزیش لە لایەن هاندەرانی یانەکە ستایشێکی زۆری دەکرێت.

هاوکات جیالۆڕۆسی لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەبێتە میوانی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی، گورگەکان لەم یارییە هیوایەکی زۆریان با پاولۆ هەیە تا هاوکارییەکی گەورەیان پێشکەش بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش.

بابەتی زیاتر

Back to top button