ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەیەوێت فێڵێکی یاسایی لە چێڵسی بکات

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە پارەیەکی زۆر لە پێناو گواستنەوەی ئێدین هازاردی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی خەرج بکات.

رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە ئامادەن بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن، بەڵام شاهانەکان دەیانەوێت فێڵكی یاسایی بکەن و داوا لە یاریزانە بەلجیکیەکە بکەن خۆی بەرپرسانی یانەکەی ناچار بکات دەستبەراری ببن، بۆ ئەوەی بە پارەیەکی کەمتر بیگوازنەوە یانەکەیان.

ئێدین هازارد وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کۆتایی دێت و ئەم یانەیە ئەگەر بیەوێت بە پارەیەکی باش بیفرۆشیت، ئەوا پێویستە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەم کارە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button