ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیارییەكان سەبارەت بە داهاتووی سێرجیۆ بوسكێتس

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دواین پێشهاتەكانیان سەبارەت بە داهاتووی سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نەسڕی سعودی و ئینتەر میامی ئەمریكی گرنگی بە گواستنەوەی ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكە دەدەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، چەند هەفتەیەك پێش ئێستا بارسێلۆنا ئۆفەرێكی پێشكەش بە بۆسكێتس كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێك لەگەڵ كەمكردنەوەیەكی بەرچاوی موچەكەی، تا ئێستا یاریزانەكە وەڵامی ئۆفەرەكەی نەداوەتەوە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، یاریزانە 34 ساڵانەكە بیر لە ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا و داهاتووی دەكاتەوە، لە كاتێكدا كە ئۆفەری زۆر گەورەتری لە ئۆفەرەكەی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ هاتووە.

مۆندۆ لە راپۆرتەكەشیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەكە دەتوانێت قورساییەكی خۆی هەبێت لە بڕیارەكەی بۆسكێتس، ئەگەر لیۆ بگەڕێتەوە بارسێلۆنا ئەوا هەردووكیان و خێزانەكانیان چێژ لەو پەیوەندیە نایابەی نێوانیان وەردەگرن، بۆیە ئەگەر زۆرە یاریزانەكە چاوەڕوانی بڕیاری مێسی بكات تا داهاتووی خۆی یەكلا بكاتەوە.

مێسی و بۆسكێتس

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە، بارسێلۆنا وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ وەڵامدانەوەی كۆتایی لەلایەن بۆسكێتسەوە، ئەوان رێز لەوە دەگرن كە یاریزانەكە پێشكەشی یانەكەی كردووە، لە كاتێكدا ئۆفەرێكی لەلایەن نەسر بە موچەی ساڵانەی 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ رۆشتووە و هەروەها لەلایەن ئینتەر میامی ئەمریكیش ئۆفەری پێشكەشكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button