ئاسیاعێراق

پۆلێنبەندی هەڵبژادەکان راگەیەندرا بۆ تیروپشکی جامی ئاسیا

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئاسا لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆی پۆلێنبەندی هەڵبژادەکانی راگەیاند بۆ تیروپشکی جامی ئاسیای 2023.

بەپێی بەیاننامەی یەکێتییەکە، هەڵبژاردەی قەتەری میواندار و پاڵەوانی دوایین وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە ریزبەندی یەکەمی ئاستی یەکەم دێت، کە لە بەرواری 12ی 1ی 2024 یاری کرانەوەی جامەکە ئەنجام دەدات.

ئاستی یەکەم جیا لە قەتەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، ئێران، کۆریای باشوور، ئوستڕالیا و سعودیە لەخۆ دەگرێت.

ئاستی دووەمیش هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی عێراق، عومان، ئۆزبەکستان، چین و ئوردن لەخۆ دەگرێت.

ئاستی سێیەمیش بەحرەین، سوریا، فەلەستین، ڤێتنام، قیرغیزستان و لوبنان لەخۆ دەگرێت.

لە کۆتا ئاست و ئاستی چوارەمیش هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی هندستان، تاجیکستان، تایلەند، مالیزیا، هۆنگ کۆنگ، ئەندەنوسیا لەخۆ دەگرێت.

لە پاڵەوانێتییەکەدا 24 هەڵبژاردەی بەشداربوو دابەشدەکرێن بەسەر 6 کۆمەڵەی چوار تیپیدا، یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان لەگەڵ 4 باشترین سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناخی شانزەی جامەکە.

لە بەرواری 11ی 5ی 2023 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر تیروپشکی جامەکە بە بەشداری دەیان ئەستێرەی پێشووی ئاسیا و بە ئامادەبوونی راهێنەری هەر 24 هەڵبژاردەکە ئەنجامدەدرێت، کە لە هەر کۆمەڵەیەک 4 هەڵبژاردەی جیاوازەی سەرجەم ئاستەکان لەخۆ دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button