ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێپ گواردیۆلا: بیر لە یارییەکەی میونشن ناکەینەوە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، رەتیدەکاتەوە بیر لە یاری بایرن میونشن لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بکاتەوە، جونکە سەرنجی تەواوی لەسەر یارییەکانی پرێمەرلیگ داناوە.

مانچێستەر سیتی سێشەممە میوانداری بایرن میونشن دەکات و پێپ دەیەوێت خەونە گەورەکەی مان سیتی بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بهێنێتە دی، گواردیۆلا لەبارەی یارییەکە میونشن دەڵێت

یارییەکەی میونشن دوا بابەتە بیری لێ بکەینەوە، زۆر خۆمی پێ سەرقاڵ ناکەم. پرێمەرلیگ هەموو هەفتەیەک هەیە، بەردەوام سەرنجمان لەسەر پرێمەرلیگە، نەک میونشن.

لەلایەکی دیکەوە، پێپ گواردیۆلا ئامادەیی ئێرلینگ هالاندی بۆ یاری ئەمڕۆیان بەرامبەر ساوسامپتن لە پرێمەرلیگ دووپاتکردەوە، ئەمەش دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

هالاند بەشداری لە هەردوو یارییەکەی هەڵبژاردەی نەرویج لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دا نەکرد و هەروەها بەشداری لە دوا یاری سیتی لە بەرامبەر لیڤەرپوولیشدا نەکرد، کە بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی سیتیزنز کۆتاییهات.

هالاند لەم وەرزەدا، لە کۆی 37 یاریدا 42 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە و گواردیۆلا جەختیکردەوە، هالاند بەشداری لە دوو یەکەی مەشقی سیتیدا کردووە.

مانچێستەر سیتی بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدا دێت و لەم مانگەدا، سیتی کۆششی وەرزەکەی دەچنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button