ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید

یاریگا –

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە تاكە گۆڵێكی ئیدێر میلیتاو كە بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد كۆتایی هات.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە پێدری ، دی یۆنگ ، دێمبڵی و كریستێنسن بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن، ئاراوخۆ،  بۆسكێتس ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی، ، فێران ، پینا ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ، رافینیا ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، كاسادۆ ، تۆرێ، تیناس ،ئالاركۆن، ئیستانیس، گاریدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button