ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چێفیرین باس لە كێشەكانی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا –

ئەلیكساندەر چێفیرین، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” باس لە كێشەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات و بارودۆخەكەیان بە زۆر مەترسیدار ناودەبات.

دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا بارسێلۆنای تۆمەتبار كرد بە پێدانی بەرتیلدان بە سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان لە ساڵەكانی 2016-2018.

ئەلێكساندەر چێفیرین لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی Ekipaی سلۆڤینی كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە گووتی: لەبەر دوو هۆكار ناتوانم هیچ لێدوانێك لەسەر بابەتی بارسێلۆنا بدەم: یەكەمیان لەبەر ئەوەی كە لیژنەیەكی سەربەخۆمان هەیە كە بەرپرسیارە لەو بابەتە، دووەمیان ئەوەیە كە زانیاری تەواوم نیە لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام بابەتەكە زۆر مەترسیدارە، مەترسیدارترین شتە كە لە تۆپی پێدا بینیومە لەسەر ئاستی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەتایبەت كاتێك كەیسەكە گەشتبێتە داواكاری گشتی ئیسپانیا.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا بارسێلۆنا مەترسی سزای وەرزشی لەسەرە گووتی: من نامەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بەشێوەیەکی فەرمی لەسەر کەیسی ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات.

هەروەها باسی لە سێ یانەكەی سۆپەرلیگ كرد كە بریتین لە بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و ریال مەدرید و گووتی: یانەیەكیان تۆمەتبارە بە دەستكاریكردنی بودجە (یوڤێنتوس) و یانەیەكی دیكەیان پارەی ناوبژیوانان دەدات ( بارسێلۆنا ) چاوەڕوانین تا ببینین و بزانین سێیەم یانە چی ئەنجام دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button