ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی ناچارە چەند ئەستێرەیەک بفرۆشێت

یاریگا –

بە هۆی پابەندبوون بە یاساکانی یاری خاوێن، چێڵسی ناچارە دەستبەرداری کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی ببێت.

چێڵسی خاوەن گەورەترین یانەی پرێمەرلیگە و زیانەکانی گەیشتووەتە 120 ملیۆن پاوەند، لە ئەگەر سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەوا یانە لەندەنییەکە ناچار دەبێت، بە یاسا توندەکانی یاری خاوێن پابەند بێت.

تاوەکو ئێستا مەیسن ماونت و ماتیۆ کۆڤاسیچ گرێبەستەکانیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ نەکردووەتەوە، هەردوو یاریزانەکە لەلایەن بایرن میونشنەوە داواکراون.

پێشبینی دەکرێت، چێڵسی ناوی حەکیم زەیاش و کریستیان پولیسیچ و کۆنۆر کالاگێر لەسەر لیستی فرۆشتنی یانەکە دابنێن.

لیڤەرپوول چاوی بڕیوەتە ماونت، هەرچەندە پۆتەر دەیەوێت یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلتەرا لە ریزەکانی بهێڵێتەوە، بەڵام ماونت ئامادەنییە بمێنێتەوە.

گراهام پۆتەر لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا رەتیکردەوە، ئاگاداری داهاتووی رومێلۆ لوکاکو بێت. یاریزانە بەلجیکییەکە ئێستا بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئینتەر میلان دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button