بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هیلال پەیوەندی بە رامۆسەوە دەکات

یاریگا –

یانەی هیلال ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان کردووە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، هیلال دەیەوێیت بە مووچەیەکی سەرنجڕاکێش، رامۆس رازی بکات، بۆ ئەوەی بچێتە سعودیە و هێزێکی دیکە بە خولی رۆشن بدات.

گرێبەستی رامۆس لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستاش هیچ پێشڤەچوونێک لە گفتوگۆکانی نێوان پاریس و رامۆس نەبووە.

سێرجیۆ رامۆس لە هاوینی ساڵی 2021 بە خۆڕایی لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و تاوەکو ئێستا 49 یاری لەگەڵ شایەکانی پاریس کردووە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، هەرچەندە گفتوگۆکانی نێوان پاریس و نوێنەرانی رامۆس دەستیپێکردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک و داهاتووەکەی یەکلایی نەبووەتەوە. رۆژنامەکە جەخت دەکاتەوە، هیلال ئامادەیە ساڵانە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە یاریزانە ئیسپانییەکە بدات و ئەمەش بووەتە جێی سەرنجی رامۆس.

سەرۆکایەتی پاریس دەیەوێت پارێزگاری لە لیۆنێل مێسی و رامۆس بکات، چونکە گرێبەستی هەردووکیان لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button