ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سکاڵایەکی دیکە لە دژی بارسێلۆنا تۆمار دەکرێت

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی کەیسی گواستنەوەی مارکۆس ئالۆنسۆ بەرگریکاری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بۆ جاری دووەم لەلایەن یانەیەکی دیکەوە سکاڵای لە دژی تۆمار دەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر یانەی یۆنیەن ئادارڤێ مەدریدی سکاڵایەکی لە دژی بلاوگرانا لە فیفا تۆمار کرد، بە بیانۆی ئەوەی لە کاتی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی چێڵسی، مافی پێگەیاندنی ئەو یاریزانەیان نەداوەتێ و فیفاش ماوەیەکە کار لەسەر ئەم سکاڵایە دەکات.

دوای نزیکەی مانگێک ئەمجارەیان یانەی بۆلتۆنی ئینگلیزیش سکاڵایەکی لەسەر یانەی بارسێلۆنا تۆمار کردووە، ئەو یانەیەش بە هەمان شێوەی یانەی مەدریدی داوای مافی خۆیان دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت فیفا لە ماوەیەکی نزیک بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە بدات.

مارکۆ ئالۆنسۆ بەرگریکاری چەپی ئیسپانی سەرەتای تەمەنی منداڵی لە ئەکادیمیای یانەی یۆنیەن ئادارڤێ بوو، دواتر لە تیپی لاوانی ریال مەدرید یاریی کرد و پاشانیش بۆ چەندین یانە یاریی کردووە لەوانەش بۆلتۆن و فیۆرێنتینا و ساندەرلاند و چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button