ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گوندۆگان چاوی لە بارسێلۆنایە

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا.

یاریزانی تەمەن 32 ساڵان، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەر دەچێت و ئامادەیە بە گرێبەستێکی خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ئەستێرە ئەڵمانییەکە ئامادە کردووە. گوندۆگان لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد و لەو کاتەوە، بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لەگەڵ بلوو موون.

گۆندوگان دەیەوێت کاروانی وەرزشی بگۆڕێت و لە بارسێلۆنا یاری بکات، چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسا دەیەوێت ئەم گرێبەستە بە زووترین کات تەواو بکرێت، چونکە پلانەکانی وەرزی داهاتووی لە ئێستاوە لە دەوری گوندۆگان داڕێشتووە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان بەسەردەچێت، گرێبەستیان لەگەڵدا بکات، چونکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بارسا ناتوانێت گرێبەستی گرانبەها بکات.

بۆ راستەڕێکردنەوەی کێشە داراییەکانی، بارسێلۆنا دەبێ 200 ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button