ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام: سوپاسی کۆنتی دەکەین بەڵام گۆڕانکاری پێویستە

یاریگا –

تۆتنهام لە بەیاننامەیەکدا، لێکجیابوونەوەی لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەکە راگەیاند.

لە بەیاننامەکەی تۆتنهامدا هاتووە، رۆیشتنی کۆنتی بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا بووە

سوپاسی کۆنتی دەکەین کە لە یەکەم وەرزیدا تۆتنهامی گەیاندە چامپیۆنزلیگ، سوپاسی هەوڵەکانی دەکەین بۆ سەرخستنی یانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

کریستیان ستێلینی، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی سپێرز لە ئەستۆ دەگرێت و راین مەیسن، یاریدەدەری دەبێت.

دانیێل لیڤی، سەرۆکی تۆتنهام لە دوای رۆیشتنی کۆنتی روونیکردەوە

10 یاریمان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، پێویستیمان بە هاوکاری یەکترە، دەبێ زۆر کار بکەین بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین.

دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە، کۆنتی سەرزەنشتی یاریزانان و دەستەی کارگێڕی تۆتنهامی دەکرد.

تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە 28 یاری، لە پلەی چوارەمدا دێت، بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ نیوکاسڵ کە دوو یاری دواخراوی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button