ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا کلاسیکۆی خانمانیشی لە ریال مەدرید بردەوە

یاریگا
خانمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە گەڕی 23 لالیگای خانمان لە یاریی کلاسیکۆ میوانداری خانمانی ریال مەدریدیان کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.

لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ، خانمانی بلاوگرانا دوای 22 بردنەوەی لەسەر یەک ئەمجارەیان لە یاریی کلاسیکۆ میوانداری خانمانی مێرنگیان کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، نیوەی دووەم لە خولەکی 77 رۆلفۆ توانی تاکە گۆڵی یارییەکە بە لێدانی سزا بۆ بارسێلۆنا بکات و سێ خاڵی دیکەشی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

بەم بردنەوەیە خانمانی بارسێلۆنا لە پێشەنگایەتی خولی ئیسپانیا، کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 99 خاڵ. خانمانی ریال مەدریدیش بە 63 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button