خوله‌کانی دیکە

مەکسیک داوای میوانداری کردنی ئۆڵیمپیادی 2036 دەکات

یاریگا –

مەکسیک بە فەرمی داوای میوانداریکردنی ئۆڵیمپیادی 2036 دەکات.

مارسێلۆ ئیبرادا، وەزیری دەرەوەی مەکسیک و ماریا خۆسێ ئاکالا، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵیمپی مەکسیکی لە لۆزان، سویسرا، بە فەرمی داوای میوانداریکردنی ئۆڵیمپیادی 2036یان لە تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵیمپی نێودەوڵەتی کرد.

نوێنەرانی مەکسیک دووپاتیانکردووەتەوە، زۆربەی ژێرخانەکانی مەکسیک بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵیمپی ئامادەن و لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە پێکدەهێنن.

مەکسیک لە ساڵی 1968 ئۆڵیمپیادی لەخۆگرت و هەروەها لە ساڵانی 1970 و 1986 میوانداری مۆندیالی کرد و بۆ ساڵی 2026 هاوشانی ئەمریکا و کەنەدا، میوانداری مۆندیال دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button