فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ پێش بێنزێما کەوت

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی لە یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان هەڵبژاردەی فەرەنسا و هۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کرد و بەمەش لەسەر ئاستی گۆڵی نێودەوڵەتی، پێش کەریم بێنزێما، هێرشبەری ریال مەدرید کەوت.

ئێمباپێی تەمەن 24 ساڵان بۆ یەکەمجار قۆڵبەندی کاپتنی لەگەڵ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بەست و توانی دوو گۆڵ لە کۆی چوار گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هۆڵەندا بکات.

ئێمباپێ 38ەمین گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد و بە جیاوازی گۆڵێک پێش بێنزێما کەوت، کە ئێستا وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێناوە.

کیلیان ئێمباپێ
گۆڵکارانی مێژوویی هەڵبژاردەی فەرەنسا

بێنزێما رۆژێک دوای دۆڕانی فەرەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئەرجەنتین، وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا، دوای ئەوەی لە کۆی 97 یاری 37 گۆڵی لەگەڵ کەڵەشێرەکان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button