ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆسکێتس چاوەڕێی مێسییە

یاریگا –

سێرجیۆ بۆسکێتس چاوەڕێی یەکلایی بوونەوەی پرسی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسییە بۆ بارسێلۆنا، تاوەکو بڕیار لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

لیۆ مێسی و بۆسکێتس لە ساڵانی نێوان 2008 تاوەکو 2021 بە یەکەوە یارییان کردووە، دواتر مێسی پەیوەندی بە پارسی سانجێرمانەوە کرد.

قەیرانە داراییەکانی بارسێلۆنا وایکرد دەستبەرداری مێسی ببێت، بەڵام ئێستا دەنگۆکانی گەڕانەوەی مێسی بەهێزن و رەنگە لە هاوینی داهاتوودا، جارێکی دیکە مێسی بە درێسی بارسێلۆنا ببینینەوە.

بۆسکێتس بە ناڕاستەوخۆ نیازی چوونی بۆ ئینتەر میامی ئەمریکی دەربڕیوە، بەڵام رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی، بۆسکێتس گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا نوێ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button