ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە کۆڵ گوندۆگان نابێتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا گرنگیپێدانی بە ئیلکای گوندۆگان، یاریسازی مانچێستەر سیتی زیاد کردووە و پێدەچێت یاریزانە ئەڵمانییەکە ئامادەبێت، پەیوەندی بە یانە کاتالۆنییەکەوە بکات،

گودۆگان تاوەکو ئێستا 290 یاری لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و خاوەنی 53 گۆڵە. لە هاوینی ساڵی 2016 پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کرد و دوای دوو مانگی دیکە، گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی بەسەر دەچێت، ئەمەش رێگە خۆشکەرە، بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بەخۆڕایی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

پێگەی زە ئاتلەتیک دەڵێت، گواستنەوەکە لەسەر داوای فەرمی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنایە. چونکە دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی تیمەکەی بەهێز بکات و بە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە، بە هەر شێوەیەک بێت، پێویستە گوندۆگان بگوازرێتەوە کامپ نوو.

بارسێلۆنا بە قەیرانێکی قووڵی داراییدا تێدەپەڕێت و بە دوای ئەو یاریزانانەوەیە، کە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکانیان بەسەر دەچێت، چونکە بە هۆی سزاکانەوە، پێویستە بارسێلۆنا نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی یاریزانان کەم بکاتەوە.

پێگەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، رەنگە گۆندوگان بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی ببێت، بە مەرجێک گرێبەستەکەی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.

ئیلهان، کە دەکاتە مام و بەڕێوەبەری کارەکانی گۆندوگان، پێشتر کاری لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە. ساڵی رابردوو ئەندازیاری گواستنەوەی ئاندرێیاس کریستێنسن بوو لە چێڵسییەوە بۆ بارسێلۆنا.

لە مانگی شوباتی رابردوودا، ئیلهان لە شوێنی مەشقەکانی بارسێلۆنا لەگەڵ ماتیۆ ئلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا کۆبووەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەک لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button