ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

یاریی سوپەری فەرەنسا لە تایلەند دەکرێت

یاریگا

بڕیارە ئەم وەرزە یاریی سوپەری فەرەنسا لە نێوان پاڵەوانی خولی ئەم وڵاتە و هەروەها جامی نێوخۆیی لە وڵاتی تایلەند بکرێت.

 

ماڵپەری RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێ تایلەند گەیشتنە رێکەوتن، بۆ ئەوەی یاریی سوپەری وڵاتەکەیان ئەم وەرزە لە یاریگای راجامانگالا لە شاری بانکۆک بکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو یارییە دوو وەرز بوو لەسەر یەک لە ئیسرائیل دەکرا و دوای ئەو ماوەیە لە وڵاتێکی ئاسیایی دەکرێت و چاوەڕێش دەکرێت یەکێک لە بەشداربووەکانی ئەو یارییە، یانەی پاریس سانجێرمان بێت.

 

یاریی سوپەری فەرەنسا پێشتریش سێ جاری دیکە لە وڵاتانی ئاسیایی کراوە لە ساڵی 2014 لە شاری پیکەن و لە ساڵی 2018 و 2019 لە شاری شینجینی چینی کراوە. یاریگای راجامانگالا شوێنی 52 هەزار هاندەر دەگرێت و یارییەکەش لە رۆژی پێنجی مانگی ئۆگێستی ئەمساڵ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button