خوله‌کانی دیکە

ریال مەدرید بیر لە گەڕانەوەی مۆرینیۆ ناکاتەوە

یاریگا
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، یەکێک لە بژاردەکانی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە، بەڵام هەر زوو دەنگۆکە رەتکرایەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە راهێنەرە پۆرتوگالیەکە پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی شاهانەکان، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەیە، بەڵام کارگێری یانەکە هیچ پلانێکی بۆ گەڕاندنەوەی سپێشەل وەن نیە بۆ شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان.

مۆرینیۆ پێشتر لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە تەنها توانی سێ ناسناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button