یاریگا

وادەی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد درێژکرایەوە

خانەوادەی گلایزەر سوورن لەسەر فرۆشتنی یانەکەیان

یاریگا –

رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کەوا کۆمپانیای ڕەین گروپ، ئەو کۆمپانیایە کە مامەڵە لەگەڵ فرۆشتنی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێوە دەبات، وادەی پێشکەشکردنی دەستەوارەی نوێی بۆ قەتەرییەکان و راتکلیف درێژکردەووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکەی سکای هەردوو گەورە کڕیار، شێخ جاسم بن حەمەد و سێر جیم راتکلیف دەرفەتیان پێدرابوو تا دووەم دەستەوارەی خۆیان بۆ کڕینی یانەکە پێشکەش بکەن.

لێرەدا تیشک دەخینە سەر گرنگترین ئەو رووداوە دراماتیکییانەی، کە لە شەوی رابردوودا روویاندا لە بابەتی فرۆشتنی یانەی شەیتانە سوورەکاندا:

  •  کاتژمێر 9ی شەو: دوا وادە بۆ پێشنیاری دووەم تێپەڕی.
  •  کاتژمێر 9:10ی شەو: قەتەرییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە دەستەوارەیەکی نوێی باشتر بەبێ قەرز پێشکەش دەکەن کە دەستەوارەکە ژمارەی پێوانەییە.
  •  کاتژمێر 9:45ی شەو: کۆمپانیای ڕەین گروپ رایگەیاند، کە هیچ دەستەوەیەکی نوێیان لە قەتەرییەکان و راتکلیف وەرنەگرتووە، بەڵام وادەی پێشکەشکردنی دەستەوارەکەیان بۆ درێژ کردوونەتەوە.
  •  کاتژمێر 10:25ی شەو: کۆمپانیای ڕەین گروپ رایگەیاند، کەوا دەستەوارەی زۆریان پێگەیشتووە بۆ کڕینی مانچێستەر بەڵام هیچیان لەلایەن قەتەرییەکان و راتکلیفەوە نەبووە.
  •  کاتژمێر 10:35ی شەو: سکای نیوز سپۆرت رایگەیاند کەوا خانەوادەی گلایزەر زۆر سوورن لەسەر فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد.
  •  کاتژمێر 10:35شەو: قەتەرییەکان رایانگەیاند، کە دەستەوارەی نوێیان پێشکەش نەکردووە چوونکە وادەی پێشکەشکردنی دەستەوارەی نوێیان بۆ درێژکراوەتەوە.
  •  کاتژمێر 10.50ی شەو: سەرچاوە پەیوەندیدارەکان ئاشکرایان کردووە، کەوا دەستەوارەکەی شێخ جاسم ئامادەیە و پێویستی بەکاتی زیادە نەبووە.

بەپێی هەواڵەکانی سکای سپۆرت تا ئێستا هەشت دەستەوارە پێشکەش بە خانەوادەی گلایزەر کراوە، بەڵام لە ناویاندا قەتەرییەکان و راتکلیف رکابەری سەرەکین.

لە قۆناخی یەکەمی پێشکەشکردنی دەستەوارەکانیشدا بڕی 4.5 ملیار پاوەند پێشکەش بە خانەوادەی گلایزەر کراوە، بەڵام زۆر کەمتەرە لە خواستی خاوەنەکانی مانچێستەر، بەو پێیەی ئەوان داوای سەروو 6 ملیار پاوەند دەکەن.

هەر بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت لەکاتی پێشکەشکردنی دەستەوارە نوێییەکاندا ئەو بڕە زۆر زیاتر بەرز بکرێتەوە و باسیش لەوە دەکرێت کەوا قەتەرییەکان ئامادەییان پیشانداوە، کە بڕی 6 ملیار پاوەند لە کڕینی مانچێستەری سووردا خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button