ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لە پرێمەرلیگ ئاسانکاری بۆ یاریزانە موسڵمانەکان دەکرێت

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگلتەڕا سەرجەم ناوبژیوانانی خولەکەی ئاگادار کردووەتەوە رێگە بە یاریزانە موسڵمانەکان بدرێت رۆژووەکانیان لە کاتی بانگدان بشکێنن.

کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەنجومەنی پرێمەرلیگ سەرجەم ناوبژیوانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، بە درێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە کاتی بانگدان رێگە بە یاریزانە موسڵمانەکان بدرێت رۆژووەکان بشکێنن و ماوەیەک یارییەکان بوەستێنن.

ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانە موسڵمانەکانی جیهان لە خولی ئینگلیزی یاریی دەکەن، بۆیە بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز وەکو ئەرکێکی ئاینی هاوکاریان دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button