ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

یاریگا –

شتێکی دوورە، خەونێکی مەحاڵە، بەڵام زۆربەی هاندەرانی بارسێلۆنا بەردەوام خەون بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەبینن. تەنیا سێ مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی لیۆ مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، بەڵام چەندین فاکتەری قورس هەن، رێگرن لەبەردەم گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا، لە سەرووی هەموویانەوە، پێدەچێت لیۆ ئەو پەیوەندیە باشەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی ئێستای بارسێلۆنا نەبێت.

خوان فۆنتێس، رۆژنامەنووسی دیاری وەرزشی ئیسپانیا دەلێت،

لە دوای چوونەدەرەوەی مێسی لە بارسێلۆنا، پەیوەندی نێوان مێسی و بەتایبەت خۆرخێی باوکی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی ئێستای بارسێلۆنا تێکچوون. چونکە ماڵباتی مێسی پێیان وایە، لاپۆرتا خیانەتی کردووە.

گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان زۆر خاوبوونەتەوە بە تایبەت دوای دەرکردنی یانە پاریسییەکە لە چامپیۆنزلیگ، ئەوا سەرۆکایەتی پاریس تاوەکو ئێستا دڵنیانییە بۆ وەرزی داهاتوو چۆن مامەڵە لەگەڵ سوپەر ستارەکانی بکات.

مێسی مووچەیەکی هاوشێوەی کیلیان ئێمباپێی دەوێت، چونکە بە ئۆفەری یەکەمی پاریس رازی نەبوو. هۆکارێکی دیکەی یارمەتیدەر بۆ چوونە دەرەوەی مێسی، نەمانی ئانخێل دی ماریا و لیاندرۆ پاریدێسە لەو یانەیە، چونکە دوو هاوڕێی نزیکی مێسی بوون.

مێسی، ئانتۆنێلا رۆکوزۆ و منداڵەکانی تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا بە ماڵی خۆیان دادەنێن. تاوەکو ئێستا خانووەکەی مێسی لە ناوچەی کاستێیدێلفێلسە. لە ماوەی رابردووشدا چەندین جار گەڕانەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی وەک سێرجیۆ بۆسکێتس و خۆردی ئالبا دەرکەوتن.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی و ئانتۆنێلا رۆکوزۆ لە بارسێلۆنا. 21ی شوباتی 2023.

ساڵی رابردوو، چاڤی هێرناندێز و مێسی لە رێستورانتێک یەکتریان بینی، رۆژنامەکان باسیان لە پلانەکانی داهاتووی چاڤی کرد و پێدەچێت، لەگەڵ مێسی تاوتوێی پڕۆژەکەیان کردبێت.

سنووردارکردنی مووچە و زیادبوونی ئەگەرەکانی چوونەدەرەوەی بۆسکێتس و ئالبا، هۆکاری دیکەن بۆ دوورکەوتنەوەی بیرۆکەی گەڕانەوەی مێسی بۆ کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button