ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

جولیان ئەلڤارێز گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێكردەوە

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بۆ ماوەیەكی درێژ و تا ساڵی 2028 نوێ كردەوە.

لە ساڵی 2022 ئەلڤارێز لە ریزەكانی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرش بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ.

لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ جولیان ئەلڤارێز ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردوو توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات.

https://twitter.com/albicelestetalk/status/1633791238687141890?s=46&t=yrvZqb_srv11PTNkfYPHZA

هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند جولیان ئەلڤارێز گرێبەستەكەی تا ساڵی 2028 نوێ كردەوە.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پاڵەوانی جیهان گوتی:

ئەمە ساتێكی پڕ شانازییە بۆ من كە یانەیەكی وەك سیتی متمانەیەكی بەم شێوەیە سەرسوڕهێنەرەیان بە من هەیە. بەڕاستی دڵخۆش بووم بە وەرزی یەکەمم لێرە، بەڵام زۆر شتم هەیە کە دەتوانم بیکەم، دەزانم دەتوانم باشتر بم، سیتی هەموو شتێکم پێدەدات کە پێویستم پێیەتی بۆ بەدیهێنانی تواناکانم. دەمەوێت سوپاسی ڕاهێنەر و ستافی تەکنیکی و هەموو ئەوانەی سیتی بکەم کە لە پشت پەردەوە کاردەکەن بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆ منیان کردوەم لەوەتەی لە هاویندا پەیوەندیم پێوەکردوون , ئەمە یانەیەکە چاودێری یاریزانەکانی دەکات، بەدرێژایی ئەو ماوەی لێرەم هەستم بە پاڵپشتییەکی زۆر کردووە. ئێستا سەرنجم لەسەر پەرەپێدان و یارمەتیدانی سیتییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

ئەلڤارێز لەم وەرزەدا لەگەڵ سیتی 10 گۆڵی تۆمار كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button