ئیسپانیاگرنگترین

چیرۆکی ئالڤێس ئاڵۆزبووە.. هاوژینی ئێستای دژی وەستاوەوە و هاوژینی پێشووی بەرگری لێدەکات

یاریگا –

دانی ئالڤێس، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا لە زیندانە، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و پێدەچێت، چیرۆکی خۆشەویستی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی هاتبێت.

ئالڤێس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا دەستگیرکراوە. تاوەکو ئێستا وادەی دادگاییکردنەکەی دەستنیشان نەکراوە.

دانا دینۆرا، هاوژینی پێشووی ئالڤێس لە سەرەتای بابەتەکەوە بەرگری لە یاریزانە بەرازیلییەکە کردووە، بەڵام جوانا سانز، هاوژینی ئێستای، پۆستێکی لە ئینستاگرام کردووە و بەگوێرەی نووسینەکانی، پەیوەندییەکەیان بەرەو کۆتایی چووە.

رۆژنامەی سپۆرت دەقی پەیامەکەی جوانای بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە

کەسێکم هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشی ژیانم، لە چاوی من کەسێکی کامڵ بوو. ئەو بەردەوام لەو شوێنە بوو کە پێویستیم پێی بوو، بەردەوام لە هەموو شتێک پاڵپشتی دەکردم. هانی دەدام گەشە بکەم. زۆر ئەستەمە بەمە رازی بم، ئەو کەسە من بکاتە هەزار پارچە. هەوڵم داوە و هەوڵ دەدەم لێرە بم. ئەوم (ئالڤێس) خۆش دەوێت، هەرکەسێک بڵێت خۆشەویستی لەیاد دەکرێت، ئەوا خۆشەویستی راستەقینەیان نەکردووە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، خۆم خۆشدەوێت، رێز لە خۆم و بەهاکانم دەگرم. لێخۆشبوونی لێبردم، هەربۆیە من جادووەکە لەگەڵ خۆم دەبەم و کۆتایی بەم قۆناخەی ژیانم دەهێنم کە لە 05/18/2015 دەستیپێکردبوو.

دانی ئالڤێس یەکێکە لە دیارترین و خۆشەویستترین یاریزانەکانی مێژووی بارسێلۆنا، بەڵام دوای رووداوی دەستدرێژییەکە، کەوتووەتە دۆخێکی نەخوازراو و تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەکلایی نەبووەتەوە.

جوانا سانز، فاشیۆنیستێکی ئیسپانییە و لە ساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ ئالڤێسدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button