ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

ئەمشەو چارەنوسی 8 یانەکەی یۆرۆپالیگ یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا
ئەمشەو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ دەکرێت و چارەنوسی هەشت یانەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتیەکەش یەکلایی دەبێتەوە.

سەرەتا کاتژمێر 20:45 بەکاتی هەولێر یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات. یانە ئیسپانیەکە لە یاریی چوون بە ئەنجامی 1-4 دۆڕاوە، بۆیە پێویستیان بە بردنەوە بە جیاوازی 4 گۆڵ هەیە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان و لە هەمان کاتدا، یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی میوانداری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی دەکات. هەردوو یانە لە یاریی چوون بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەربوینە و تا رادەیەک ئەرکی خاوەن ماڵ ئاسانترە. بەڵام یانەی میوانیش چانسی سەرکەوتنی هەیە. یانە ئینگلیزیەکە لە دوایین 6 یاریی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و خاوەنی 5 بردنەوەیە. لە بەرامبەردا یانە پۆرتوگالیەکەش لە دوایین 7 یاریی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و خاوەنی 5 بردنەوەیە.

یانەکانی فرایبورگی ئەڵمانیا و یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ئەوانیش لە کاتژمێر 20:45 رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. یانەی ئیتاڵیەکە یاریی چوونی بە ئەنجامی 1-0 بردووەتەوە. خانمە پیرەکە ئەم وەرزە لە کۆی 4 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3 یاریی دۆڕاندووە و هەرسێ یارییەکەش لە چامپیۆنزلیگ بووە. لە بەرامبەردا یانە ئەڵمانیەکە ئەم وەرزە لە یۆرۆپالیگ تەنها 1 یاریی دۆڕاندووە ئەویش یاریی چوون بەرامبەر بیانکۆنێری بوو.

یانەکانی ریال سۆسیدادی ئیسپانیا و رۆمای ئیتاڵیا ئەوانیش لە پێناو بلیتێکی دیکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. یانە ئیتاڵیەکە یاریی چوونی بە ئەنجامی 2-0 لە یاریگای خۆی بردووەتەوە. بۆیە یانە ئیسپانیەکە لە پێناو سەرکەوتن لەم قۆناغە، پێویستی بە بردنەوەی جیاوازی 3 گۆڵ هەیە. یارییەکانی دیکەش بەم شێوەی خوارەوەن:

فێینۆرد – شاختار 20:45
فەنەرباهچە – سێڤییا 20:45
سانت گیلواز – یونیەن بەرلین 23:00
فرینکڤاروزی – بایەر لیڤەرکوزن 23:00

بابەتی زیاتر

Back to top button