ئینگلتەراگرنگترین

بۆرنمۆس و مان سیتی پڕ بینەرترین یاریی پرێمەرلیگ؛ بەجارێک زیاتر لە هاندەری چوار یانەی جیاواز تەماشاکەری بوون!

Yariga App

یاریگا –

یاریی ئەمشەوی نێوان بۆرنمۆس و مانچێستەر سیتی لە گەڕێک پێش کۆتایی یارییەکانی پرێمەرلیگ، رەنگە پڕ بینەرترینی ئەم وەرزەی یارییەکانی پرێمەرلیگ بووبێت.

لە هەفتەی 36ی خولی ئینگلیزی بۆرنمۆسی پلەی شەشەم بە راهێنەرایەتی ئاندۆنی ئیراولا بە 55 خاڵەوە میوانداریی مانچێستەر سیتیان کرد کە ئەمەیان 77 خاڵی هەبوو بۆ شەڕکردن لەسەر نازناوەکە لەگەڵ ئارسیناڵ.

یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات کە هاندەری چەندین یانەی جیاواز تا فیکەی کۆتایی چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بوون بۆ یەکلابوونەوەی چارەنووسی یانەکەیان. بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • بۆرنمۆس:   بە بردنەوە هێندەیتر مەترسی لەسەر پێگەکەی لیڤەرپوولی پلەی پێنجەم و خاوەن 59 خاڵ دروستدەکرد بۆ کۆتا هەفتەی یەکلابوونەوەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ.
  • لیڤەرپوول: هاندەرانی رێدز کە تاکە هیوای ئەم وەرزەیان گەیشتنبوو بە چامپیۆنلزیگی وەرزی داهاتوو، بووبوونە هاندەری مانچێستەر سیتی تا کوڕانی پێپ گواردیۆلا بە بردنەوە یاخود یەکسانبوون خزمەتێک بە وەرزە وێرانەکەی ئارنە سڵۆت بکات. یەکسانبوونەکە ئەو خزمەتەی کردن و ئێستا لیڤەرپوول وەک پلەی پێنجەم راستەوخۆ هاوشانی ئرسیناڵ، مان سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئاستۆن ڤیلا سەردەکەوێت بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.
  • ئارسیناڵ: رەنگە زیادەڕۆیی نەبێ گەر بگوترێت زۆرینەی هاندەرانی گەنەرز  بە جەستە لە لەندەن و بە هۆش و بیر لەنێو یاریگای بۆرنمۆس بوون بۆ زانینی ئەنجامی یارییکە کە هەر خاڵێک بۆ تیمەکەی ئیراولا، راستەوخۆ تیمەکەی ئارتێتای دەکردە پاڵەوان. هەرواش بوو، یەکسانبوونەکە بۆ یەکەمین جار لەدوای نزیکەی چارەکە سەدەیەک تۆپچیەکانی کردە پاڵەوان.
  • مانچێستەر سیتی: هاندەرانی سیتی دەیانزانی ئارسیناڵ لە کۆتا گەڕی پرێمەرلیگ کریستاڵ پاڵاسی سەرسەختیان لەپێشە، بۆیە دەیانویست بەهەر نرخێک بووبێت یارییەکە بۆرنمۆس ببەنەوە تا جەنگی یەکلابوونەوەی نازناوەکە بکەوتبایە کۆتا هەفتە. بەڵام چانس یاوەریان نەبوو کۆتا وەرزی گواردیۆلا بە خەڵاتێکی گەورە بەڕێبکەن.
  • بڕایتن: نەورەسەکان کە ئامانجی لەپێشینەیان گەیشتنە بە یۆرۆپالیگ، شەوی رابردوو بە لیدز دۆڕان و بە 53 خاڵ لە پلەی حەوتەم مانەوە. چاوەڕێی دۆراندنی بۆرنمۆس بوون تا لە کۆتا هەفتە شەڕی خۆیان بکردایە بۆ مسۆگەکردنی ئەو ئامانجەیان. کەچی ئێستا چێڵسی پلەی هەشتەم و خاوەن 52 خاڵ، هەڕەشە لە پێگەکەیان دەکات و ئەنجامەکانی کۆتا هەفتە دەریدەخات کامیان بۆ یۆرۆپالیگ و کامیان بۆ کۆنفرانسلیگ دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button