ئه‌وروپائینگلتەرا

تێن هاخ: برۆنۆ سەرکردەیەکی بەهێزە

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بێ بەش کردنی برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەکەی لە نیشانەی کاپتنی دەکەن.

دوای روداوەکەی یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە کارگێری شەیتانە سوورەکان بڕیاریداوە نیشانەی کاپتنی لە ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی وەرگرێتەوە، بەڵام راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەرامبەر ریال بێتیس لە یۆرۆپالیگ گووتی “ دڵخۆش بەبوونی برۆنۆ وەکو سەرکردەی تیپەکەمان، بە دڵنیایەوە ئەو وەکو سەرکردە بەردەوام دەبێت و پشتراستم کە وەرزێکی باش چاوەڕێ دەکات، ئەو رۆلێکی گرنگی بینیوە لە ماوەی رابردوو “.

تێن هاگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دوپاتیدەکاتەوە برۆنۆ فێرناندێز ووزە دەدات بە تیپەکەی و زۆر بە باشی لەناو یاریگاکان جموجوڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button