ئینگلتەرا

برۆنۆ دوو ئۆفەری لە سعودیە رەتکردووەتەوە

یاریگا

برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا لە ماوەی رابردوو دوو ئۆفەری لە یانەکانی سعودیە رەتکردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە شەیتانە سوورەکان لە ماوەی رابردوو دوو ئۆفەری لە یانەکانی سعودیە رەتکردووەتەوە، ئەو یاریزانە پێدەچێت لە شوێنی هاری مەگوایەر ببێتە کاپتنی یەکەمی یانەکە.

هاری مەگوایەر کاپتنی یەکەمی مان یونایتد بوو، بەڵام ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەکە بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەکەی بە کەسێکی دیکە بسپێرێت و نزیکترین بژاردەش برۆنۆ فێرناندێز یاریزانی پۆرتوگالیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button