ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

برۆنۆ فێرناندێز: ئێمە دەزانین یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەبێت چۆن بێت و ئامادەین بۆ ئەوە

یاریگا

برۆنۆ فێرناندێز، كاپتن و سەركردەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر نۆتینگهام.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی پرێمەرلیگ.

لە خولەكەكانی 2,4 نۆتینگهام گۆڵی یەكەم و دووەمیان كرد و پاشان شەیتانە سوورەكان گەڕانەوە و لە خولەكەكانی 17,52,76 سێ گۆڵیان لە رێگەی ئیریكسن، كاسیمیرۆ و برۆنۆ فێرناندیزەوە تۆمار كرد و سێ خاڵی یارییەكەیان بەدەست هێنا.

لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی وەن فوتبۆڵ برۆنۆ ووتی: دەستپێكێكی باش نەبوو بۆ ئێمە، بەڵام پارێزگاریمان لە خۆمان و لە هێشتنەوەی تۆپ كرد و دەستمانكرد بە یارییەك كە كەمترین هەڵەی تێدا بكەین.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوان بە باشی بەرگریان دەكرد، قورس بوو گەیشتن بە تۆڕی گۆڵەكەیان، بەڵام ئەنجامماندا ئەوە گرنگترین شتە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: دەمزانی کاتمان هەیە بۆ گۆڕینی دۆخەکە، بەڵام ئاراممان گرت، دەستمان کرد بە هێشتنەوەی تۆپ لە دواوە و بەدەستهێنانی متمانە، دوای ئەوەش یارییەکە هەمیشە لە بەرژەوەندی ئێمە بوو، بە گشتی ئاستی یارییەكە باش بوو جگە لە چوار خولەكی یەکەم.

كاپتنەكەی شەیتانە سوورەكان لە كۆتاییشدا ووتی: ئێمە دەزانین یاریزانی مانچێستەر یونایتد چۆنە، دەزانین ئەم درێسە داوای زۆر دەکات و ئێمەش ئامادەین بۆ ئەوە، تیپەکە رۆح و سۆز و ئارەزووی گەورەی نیشان دا، تەنیا دەبێت بزانین کە نابێت زوو گۆڵمان لێ بكرێت.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئینگلیزی دێت دوای ئەنجامدانی سێ هەفتەی سەرەتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button