ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هیلال ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی ئامادەیە ئۆفەرێكی گرانبەها پێشكەشی برۆنۆ فێرناندێز ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بكات.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانەی هیلال هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرە پۆرتوگالییەكەی داوە.

گرێبەستەكەی برۆنۆ فێرناندێز لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ هیلال ئامادەیە ئۆفەرێكی گرانبەها پێشكەش بە مانچێستەر یونایتد بكات لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی برۆنۆ فێرناندێز.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكرد، لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانە سعودییەكە ئۆفەرێكی پێشكەشی یاریزانەكە كرد، بەڵام برۆنۆ و تیپەكەی رەتیانكردەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هیلال سوورە لەسەر ئەوەی برۆنۆ بگوازێتەوە و ئامادەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بە ئۆفەرێكی گەورەترەوە بگەڕێتەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا برۆنۆ فێرناندێز 22 یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button