ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە: چۆن تۆپ لە مۆدریچ و کروس وەردەگریت؟

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز هۆکارەکانی گۆڕینی شێوازەکەی بۆ بەرگریکردن لە یاری کلاسیکۆی رابردوو ئاشکرا دەکات.

لە یاری رابردووی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانە کاتالۆنییەکە بە ئەنجامی 0-1 یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە دوای یارییەکە رەخنەی زۆر لە چاڤی گیرا، بە بیانووی پەنابردنە بەر شێوازی بەرگریکردنی تەواوەتی لە یارییەکە.

چاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت بە توندی وەڵامی رەخنەکانی دایەوە و گوتی

دەتانەوێت کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەن؟ بەڵام ئەمە تۆپی پێیە نەک شانۆ، چونکە تیمێکی دیکە لە بەرامبەر ئێمە یاری دەکات. ریال مەدرید یارییەکی باشی کرد، کۆنتڕۆڵی تۆپیان کرد، پێم بڵێ چۆن تۆپ لە مۆدریچ و کرووس وەردەگریت؟

چاڤی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەرگری لە شێوازی یاریکردنەکەی گرت، بەڵام راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە، شێوازی یاریکردنی خۆی ناگۆڕێت.

هەندێ کەس رەخنەیان لێگرتم، چونکە شێوازی یاریکردنی خۆم گۆڕیوە، با پێتان بڵێم، خیانەت لە شێوازی یاریکردنی خۆم ناکەم. لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، گرنگیمان بە کۆنتڕۆڵ کردنی تۆپ نەدا، بەڵکو ئامانجمان پاراستنی گۆڵەکەمان بوو، ئەمەش بەشێکە لە پلانەکانی تۆپی پێ.

یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە 5ی مانگی داهاتوو لە کامپ نو، بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button